Vion

ئایسکرێمی قاپ

Frosty

فریزۆ

Dream

ئایسکرێمی پسکیت

Sandy

ساندویچ

Goldy

چلورە

All Products

هەموو بەرهەمەکان

بەرهەمەکانمان

لە سەرەتای بەرهەمهێنانمانەوە بە پەرۆش بوین لە بەکارهێنانی پێکهاتە کوالیتیە بەرزەکان: شیری تازە، شوکولاتەی ناوازە، شەکر، میوە، گوێز و چەندین تامی جیاواز، وەک چۆن باشترین و جوانترین جۆر هەڵدەبژێرین، بۆ دروستکردنی تێکەڵەیەک و تامێکی لە بیر نەکراو

" هەموو ڕۆژێک دڵخۆشی"

ئێمە كێین ؟

ئایس کرێمی ئایس ستار براندێکی متمانەپێکراوی عێراقیە لە پارێزگای سلێمانی بەرهەمەکانی دروست دەکات، بە کوالیتی و تامی جیاوازی بێهاوتای ناسراوە

کارگەی ئایس کرێمی ئایس ستار لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە و لە بەهاری ٢٠٢٣ وە دەستمان بە بەرهەمهێنان کردووە  و لە سەرانسەری عێراقدا بەرهەمەکانمان دەستەبەر کردووە. کارگەکەمان لەسەر ڕووبەری ٣٢ هەزار و ٥٠٠ مەتر چوارگۆشە و بە ٩ هێڵی بەرهەمهێنان، دوو هێڵی بسکیت، سێ هێڵی شوکولاتە و سێ هێڵی بەرهەمهێنانی کارامێل دەستی بە بەرهەم هێنان کردوە. ڕووبەری ساردکەرەوەی کارگەکە ٥ هەزار مەتر چوارگۆشەی داگیرکردووە، زیاتر لە ٧٠ جۆر و تامی جیاوازی ئایسکرێم بەرهەم دەهێنێت، هەروەها زیاتر لە ٥٠٠ هەلی کارمان دەستەبەر کردووە بۆ زۆربەی چین و توێژەکان لە ناوچەی (پیرە مەگروون)/سلێمانی

 : ئەو تەکنەلۆژیایەی کە بەکارهاتووە

کارگەکەمان ئامێری مۆدێرن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لە ئاستی جیهاندا بەکاردێنێت، ئەمەش هاوکارمانە بۆ بەرهەمی کوالیتی زۆر بەرز

لە سەرەتای بەرهەمهێنانمانەوە پەرۆش بووین لە بەکارهێنانی پێکهاتەی کوالیتی بەرز، وەکو باشترین شیری کوالیتی بەرز، شوکولاتەی ناوازە، شەکر، میوە، گوێز و چەندەها تامی جیاواز، وەک چۆن باشترین و جوانترین جۆر هەڵدەبژێرین، بۆ دروستکردنی تێکەڵەیەک  وە تامێکی لەبیرنەکراو. هەروەها داهێنان یەکێکە لە گەورەترین خاڵە بەهێزەکانمان، بۆیە لە توێژینەوەی بەردەوامداین بە ئامانجی پەرەپێدانی بەرهەمی نوێ و داهێنەرانە

بۆچی ئێمە تایبەتین؟

فاکتەری سەرەکی جیاکردنەوەی بەرهەمەکانی ئایس ستار بریتییە لە باشترینەکانی کەرەستەی خاو و جۆرە جیاوازەکانی ئایسکرێم کە پێشکەش بە هەموو تەمەنەکان دەکرێت.لەبەر ئەوەی بەرهەمهێنانمان بەردەوام لە پەرەسەندندایە، ئێمە جەخت دەکەین لەسەر بەکارهێنانی پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیا بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەرهەمێکی نایابی نوێ، بۆ دابینکردنی تامێکی ناوازە بۆ کڕیارەکانمان و بەدەستهێنانی بەرزترین کوالیتی

:ئامانجمان

ئێمە لە ئەرکێکداین کە ئایسکرێمی دڵخوازی هەموو ئایسکرێم دۆستانی وڵاتەکەمان و دەرەوەی وڵات بین

:دروشمی ئێمە

” هەموو ڕۆژێک دڵخۆشی”

پەیوەندی
ناونیشان
ڕێگای زێوێ - پیرەمەگرون - سلێمانی - عێراق
نوسینگەی سەرەکی: ٧-٠٢ ستی ستار - شەقامی سالم - سلێمانی - عێراق
مۆبایل
+964 770 424 0000
E-Mail
icestar@icestar.com